گەڕانی ڕیاڵ و گواستنەوەکان
بەڵگە گرووپییەکان
یەک لایەنی جێگیر و چەند دێڕی بەرامبەر لە یەک بەڵگەدا — وەک پارەدانی مووچەی چەند کەس لە یەک هەژماری بانکی، یان دابەشکردنی خەرجییەک بەسەر چەند بەشدا. بەڵگەکە هەمیشە هاوسەنگە: لایەنی جێگیر خۆکارانە لە کۆی دێڕەکان دروست دەبێت.
کەی دێیتە ئەم پەڕەیە؟
- بۆ تۆمارکردنی چەند پارەدان/وەرگرتنی پەیوەندیدار لە یەک بەڵگەدا.
- بۆ بینین یان هەناردەکردنی بەڵگە گرووپییە پێشووەکان.
کارکردن لەگەڵ لیستەکە
- دێڕی فلتەر لە ژێر سەردێڕەکان لەسەر هەموو تۆمارەکانی سێرڤەر جێبەجێ دەبێت؛ هەناردەی Excel/PDF هەمان فلتەرە چالاکەکان دەبینێت.
- کرتە لە کۆدەکە (GRP…) پەڕەی بەڵگەکە دەکاتەوە.
تێبینی
- لە کەشفی هەژماری هەر بەرامبەرێک تەنیا دێڕی خۆی دەردەکەوێت؛ هەژماری جێگیر تەنیا یەک دێڕی کۆ دەبینێت.
- هەتا بەڵگەکە لە پەنجەرەی دەستکاریدایە دەتوانیت دێڕ زیاد/کەم بکەیت؛ دوای ئەوە تەنیا تۆماری پێچەوانە.
ئەم ڕێبەرە ڕاستەوخۆ لە یارمەتی ناو بەرنامەکەوە دێت و لەگەڵ هەر نوێکردنەوەیەک تازە دەبێتەوە.
فێرکاری ڤیدیۆیی ·
دێمۆی بێبەرامبەر